بەسرە

فەرمانبەرێک بەهۆی بەرتیل وەرگرتنەوە دەستگیر کرا

توانا نەقی

لە پارێزگای بەسرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە فەرمانبەرێک کە بڕی 10 هەزار دۆلار واتە دەفتەرێکی وەک بەرتیل وەرگرتووە دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ لەلایەن شانەی ئەمنی نیشتیمانی عێراقەوە ئەوە بڵاوکرایەوە کە لەلایەن هێزەکانیانەوە و لەکاتی وەرگرتنی 10 هەزار دۆلار وەک رەشوە و بەرتیل، فەرمانبەری یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکان دەستگیر کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە پشتبەستن بە زانیاری و دەزگای هەواڵگری، توانیویانە ئەو کەسە بدۆزنەوە و لە ئێستادا راگیراوە و رەوانەی دادگای تایبەتمەندی دەکەن و سزای خۆی وەردگرێت.