دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ئەرشیف
"هاوکارییەکانمان بۆ ئیسرائیل رادەگرین"
ترەمپ: هەڵبژادنی نیوەخولی ئەمریکا گرنگترین هەڵبژاردنە
شۆڕش قادری
ترەمپ دەڵێت، هەڵبژادنی نیوەخولی ئەمریکا گرنگترین هەڵبژاردنە و کۆتایی ئەمساڵیش هاوکارییەکانیان بۆ ئیسرائیل رادەگرن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تازەترین لێدوانیدا دەڵێت، “لە ئێستادا هەڵبژاردنی نیوەخول گرنگترین هەڵبژاردنە، چونکە پێشتر لە بەهێزکردن و مەزنکردنەوەی ئەمریکادا سەرکەوتوو بووین”.
ئاشکراشیکرد، لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رێککەوتوون کە لە کۆتایی ئەمساڵدا هاوکارییەکانیان بۆ ئیسرائیل رابگرن.
دەربارەی هێرشەکانی شەوی رابردووش بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئێران، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، “ئەوە شەڕ نەبوو، لێدانێکی سنووردار بوو”.
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا دەستیپێکرد و هێشتا بەردەوامە، زۆربەی راپرسی میدیاکانی وڵاتەکە پێشبینی بردنەوەی دیموکراتەکان دەکەن بەسەر پارتی کۆمارییەکانی دۆناڵد ترەمپ.
هەڵبژاردن لەسەر 435 کورسی ئەنجومەنی نوێنەران و 35 کورسی لەکۆی 100 کورسی ئەنجومەنی پیران بەڕێوەدەچێت.