رێبوار تەها جێگری پارێزگاری کەرکوک:

“پشکی سووتەمەنی مۆلیدەکان زیاد دەکرێت بۆ 25 لیتری مانگانە”

شۆڕش قادری

رێبوار تەها جێگری پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، پشکی سووتەمەنی مۆلیدە ئەهلییەکان زیاد دەکرێت بۆ 25 لیتری مانگانە بۆ هەر کەیڤییەک.

لە نووسێنێکدا کە پەیجی فەرمی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردووەتەوە، رێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگار رایگەیاندووە، سوپاسی ئەندازیار عەلی محەمەد رەبیع، بەڕێوەبەری لقی کەرکوکی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و حەسەن مەجید، جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دەکەین بۆ زیادکردنی پشکی سووتەمەنیی تایبەت بە موەلیدە ئەهلییەکانی کەرکوک بۆ 25 لیتر بۆ هەر کەیڤییەک (KVA).

تا ئێستا خاوەن مۆلیدەکان بۆ هەر کەیڤییەک مانگانە 20 لیتریان پێدەدرێت.