ئەنجومەنی پارێزگا: سەرپێچیکار سزا دەدرێت

قایمقامی کەرکوک کاتی ئیشپێکردنی مۆلیدەکانی دیاریکرد

شۆڕش قادری

قایمقامی کەرکوک کاتی ئیشپێکردنی مۆلیدەکانی دیاریکرد و رۆژانە لە کاتژمێر 6 بەیانی بۆ 8 و دوای نیوەڕۆش لە کاتژمێر 2 تا 1ـی نیوەشەو کاردەکەن ئەگەر کارەبای نیشتمانی نەبێ.

ئەمڕۆ سێشەممە  3.11.2026 ئاڤێستا محەمەد، قایمقامی کەرکوک بەبڕیارێکی فەرمی گۆڕانکاری لە خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی کەرکوکدا کرد.

بەپێی خشتە نوێیەکە کاتی کارکردن لە کاتژمێر 6:00 بۆ 8:00ـی بەیانی و لە کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆ تا 1:00ـی شەو دەبێت.

لە رۆژانی هەینی و شەممەش لە کاتژمێر 11:00ـی بەیانییەوە تا 1:00ـی شەو کاردەکەن.

هاوکات ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە نابێ لە 13 هەزار دینار زیاتر بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کەس و لایەنێک سەرپێچی بکات، سزای یاسایی دەدرێت.

دەقەی بڕیارەکەی قایمقامی کەرکوک کە بە زمانی عەرەبییە لە خوارەوە دانراوە؛

قایمقامی کەرکوک کاتی ئیشپێکردنی مۆلیدەکانی دیاریکرد