پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان:
“ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی منداڵان له هه‌ولێر راست نییه”
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی نامۆ و ده‌گمه‌ن له هه‌ولێر بڵاوبووه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته به منداڵان، منداڵێكیش نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام د.نه‌به‌ز سه‌دره‌دین، پسپۆڕی هۆبه‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان به 964ی وت، لە هەموو عێراق ئەو نەخۆشییە نەبووە، كه پێی ده‌وترێت دیفتیریا و هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه ئه‌م منداڵه‌ی نه‌خۆش كه‌وتووه، جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی چییه.
د. نه‌به‌ز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، منداڵه‌كه ئێستا له ژێر چاودێریی پزیشكدایه و به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی ده‌كرێت و باری جێگیره.
وتیشی، كیتی نه‌خۆشییه‌كه له كوردستان و عێراقیش نییه، چونكه ئه‌م نه‌خۆشییه “دیفتیریا” نه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له‌گه‌ڵ به‌شی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی به‌غدا قسه‌یان كردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌یه‌كه‌وه بگه‌نه ئه‌نجامێك له باره‌ی نه‌خۆشیی منداڵه‌كه و ده‌ستنیشانكردنی.
به قسه‌ی ئه‌و پسپۆڕه، نه‌خۆشی دیفتیریا گوزاره‌وه‌یه و له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوزارێته‌وه، پێشی وایه ئه‌وه‌ی له سۆشیال میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه راست نییه و هێشتا ناتوانن بوون و ده‌ستنیشانكردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له كوردستان دیاریی بكه‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا