لە قەزای دوکان

گەنجێک دەبێتە فریادڕەسی ژیانی دوو منداڵ

عەزیز عەبدوڵا

لە قەزای دوکان بەهۆی لێژی کۆڵانێک دوو منداڵ بەخۆیان و عارەبانەکەیانەوە بەشێوەیەکی مەترسیدار خلۆر دەبنەوە، لەو کاتەدا گەنجێک دەیانبینێ و زۆر بە خێرایی دەبێتە فریادڕەسیان.

ئەو گەنجە هەڵگورد یەحیاـیە و قسەی بۆ 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “دایکی منداڵەکان لە کۆڵانەکە دەهاتەخوارەوە، بەهۆی لێژی شوێنەکەوە نەیتوانی کۆنتڕۆڵی خۆی بکات و هاواری کرد تا منداڵەکانی رزگار بکەن”.

“من لەو کاتەدا لە بازاڕ دەهاتمەوە هەر زوو خۆم گەیاندە عارەبانەکە و هەر ئەوەندە توانیم پێشی پێبگرم، لەگەڵ کەوتنی دوو مناڵەکە توانیم دەستم بخەمە ژێر سەریان تا زەبریان بەرنەکەوێت”، هەڵگورد وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زەبرێکی زۆر بەر قاچم کەوت بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا باشترم، دوای رووداوەکەش دایکیان زۆر سوپاسی کردم لەو کارەی کە بەرامبەریان کردم”.

جا ئەم گەنجە خوێن گەرم و بلیمەتە، ئێستا بەرەو غەریبی و ئەوروپا بەڕێکەوتووە و لە وڵاتی تورکیایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی