"حەقبوو ئیعدامم بکەن"

پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدەن

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوای کۆتایی هاتنی دادگا پارێزەرانی کەیسی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار تانە لە بڕیارەکە دەدەن و دەڵێن لە ژێر ئەشکەنجە وتە لە تۆمەتباران وەرگیراوە.

دانا تەقیەدین وتەبێژی پارێزەرانی کەیسەکە بە 964ـی وت، دادگا بڕیاری خۆیدا بەڵام ئەوان تانەیان هەیە و داوای تەمیزیش دەکەن.

وتیشی، گیراوان لە ژێر ئەشکەنجەدا دانیان بە تاواندا ناوە و پێش وەخت بە تایپ کراوی ئامادەیان کردووە و بگرە یەکێکیان ئەسڵەن بە بێ هۆشی پەنجەمۆری پێکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای بڕیارەکە لاهور شێخ جەنگی چەپڵەی لێداوە و دەستخۆشێ لە دادوەر کردووە و وتوویەتی دەبوو ئیعدامم بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی