برایەک دایم ئاگای لە خوشکەکەیەتی

بەڕێوەبەری پەروردەی سلێمانی دەچێتە لای میرشاد و خوشکەکەی

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ئەو قوتابخانەیەی کرد کە کچە قوتابییەکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ برا بچووکەکەی تێیدا دەخوێنن.

پەروەردەی سلێمانی وێنەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەدوای بڵاوکردەنەوەی ڤیدیۆی ئەو برا بچووکەی کە هاوکاری خوشکە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەی دەکات لە قوتابخانە، ئەمڕۆ سێشەممە 3.11.2026 مامۆستا نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی نیشتمانی بنەڕەتیان کرد.

میرشاد زانا کوڕێکی ژیر و عاقڵە و لە پۆلی یەک دەخوێنێت، هەمیشە ئاگای خوشکە گەورەکەیەتی، بێریتان زانا کە لە پۆلی سێیە و خاوەن پێداویستی تایبەتە.

لە کاتی پشووی نێوان وانەکاندا، میرشاد بە خێرایی دەچێتە لای دەرگای پۆلی خوشکەکەی بۆ ئەوەی یارمەتی بدات و دڵنیابێتەوە لەوەی کە هیچ کێشەیەکی نییە، لە ماوەکانی رابردوودا ڤیدیۆیەکیان لە پلاتفۆڕمەکانی 964 بڵاوکرایەوە و هاوڕێکانیشیان سەرسامن بەو هەموو میهرەبانی و سۆزەی میرشاد بۆ خوشکەکەی.