لە زاخۆ
ساختەچییەک خۆی کرد بە مەندوبوو قۆڵبەست کرا
ئەحمەد مستەفا
لە زاخۆ کابرایەکی ساختەچی چووە مۆبایلی ئاسایی و بێ مواسەفاتی لەناو کێکدا داناوە و بە خەڵکی وتووە، ئەمە کێکی دەرچوونە و مۆبایلی گران بەهای تێدا دەردەچێ.
پۆلیس دەڵێ، هەر ئەو رۆژەی دەستی کردووە بە کارەکەی دوو مامە حاجی فریوداوە و یەکی 200 دۆلاری لێ سەندوون.
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە کەسەکەیان زانیوە و ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی کەسەکەی راگەیاندووە و دەڵێ، تۆمەتبارەکە مۆبایلێکی ساختەی بێ بەهای خستووتە ناو هەر کارتۆنێکی کێک و خۆی بە مەندووبی کۆمپانیا ناساندووە.
هەر ئەو رۆژەی دەستی بەکارەکەی کردووە، دوو کەسی بەساڵاچوون قەناعەتیان بە قسەکانیان کردووە و ئەویش لە هەر کەسێکیان 200 دۆلاری وەرگرتووە، ئەو رۆژە 400 دۆلاری بە فێڵ دەستکەوتووە، بەڵام دواتر پۆلیس بە کەسەکەیان زانیوە و دادوەری فەرمانی دەستگیرکردنی داوە بە پۆلیس.