نوسینگەى رێبوار تەها:

بۆ لێکۆڵینەوە لە شەهیدکردنى دوو گەنجەکە؛ کەمێکى تر شاندێک لە بەغداوە دەگاتە کەرکوک

964+

وریا فەتاح

نوسینگەى راگەیاندنى رێبوار تەها، جێگرى پارێزگارى کەرکوک بە 964ـى راگەیاند: بڕیارە کاتژمێر 10:00ـى ئەم بەیانییە، شاندێک لە بەغداوە بگاتە دیوانى پارێزگارى کەرکوک، بۆ لێکۆڵینەوە لە شەهیدکردنى دوو گەنجەکەى پردێ.

پێدەچێت گەیشتنى شاندەکە لەسەر فشارى خۆپیشاندەرانى پردێ بێت کە شەوى رابردوو بە مەرجى گەیشتنى شاندێکى لێکۆڵینەوە لە بەغدا، کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.

رۆژى 27ـى ئەم مانگە، دژە تیرۆرى عیراق ئۆپەراسیۆنێکى ئەنجامدا و دواتر رایگەیاند کە دوو چەکدارى داعشیان لە پردێ کوشتووە، بەڵام ئەوەى روون بووەوە دوو مێردمنداڵى کورد کوژراون. ئەمەش ناڕەزایەتى لێکەوتەوە و داوا دەکەن ئەو هێزە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.