"بەهۆی نەخۆشییەوە"
باوکی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان کۆچی دوایی کرد
964+
رێباز یونس – هەولێر
ئەم ئێوارەیە مام عوسمان حەسەن باوکی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بەشدار عوسمانی کوڕی بە 964ـی وت، باوکم ماوەیەک لەمەوبە جەڵتە لێیدابوو و نەخۆش کەوتبوو ئەمڕۆش بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە کۆچی دوایی کرد و ئێستا تەرمەکەی لە مزگەوتی مامۆستا نیازە و نوێژی مردووی لەسەر دەکرێت و دواتر بە خاکی دەسپێرین.
رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ خانەوانەکەی نوسیوە: بەداخەوە مام عوسمان ماڵئاوایمان لێدەكات و بكوژانی ئەو رۆژنامەنووسە دەربازیان بووە لە سزاو ماف بۆ خاوەن ماف نەگەڕاوەتەوە.
ئەمرۆ لەبەردەم سێ ناخۆشیداین، كۆچی دوایی باوكتان و تیرۆكردنی سەردەشت و دەربازبوونی بكوژان لە یاساو عەدالەت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر