قەرز بووە دوو هێندە

بانکی ناوەندیی بڕیاری نوێ لەبارەی قەرزی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران دەرکرد

ئەحمەد مستەفا

ئەنجومەنی ئیدارەی بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری ژمارە 164ی ساڵی 2026ی پەسەند کرد، کە تایبەتە بە رێکخستنی میکانیزمی دابینکردنی دارایی بۆ قەرزی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی بانکەکە.

بەپێی بڕیارەکە، زۆرترین بڕی قەرز بۆ فەرمانبەرانی پلە تایبەتەکان و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکان 500 ملیۆن دینارە، لە کاتێکدا بۆ فەرمانبەرانی تر ئەم بڕە دەگاتە 300 ملیۆن دینار، بڕی کۆتایی قەرزەکە بە پێی توانای دارایی فەرمانبەر دیاری دەکرێت.

ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکەش تا 25 ساڵ دیاری کراوە، کە بەرامبەرە بە 400 قیستی مانگانە.، هەروەها خشتەی قیستەکان دوای 2 ساڵ لە بەرواری پێدانی قەرزەکەدا دووبارە رێک دەخرێتەوە.

لە بەشێکی تری بڕیارەکەدا، رێژەی دانەوەی خێرا بۆ 6% دیاری کراوە و ڕێژەی لێبڕینی پاداشتی ساڵانەش بۆ 10% کەم کراوەتەوە، بە مەبەستی ئاسانکاریی زیاتر بۆ فەرمانبەران.

دەقی نوسراوەکەی بانکی ناوەندی:

+964صورة من منصة (شبكة):