بوون بە سێ کەشتی و شەڕ نزیکە
کەشتییەکی جەنگی دیکەی ئەمریکا گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
شۆڕش قادری
کەشتیە زەبەلاحەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە و ئەوەش ئاماژەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی کە دەستپێکردنەوەی شەڕە قورسەکە زۆر نزیکە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، کەشتیی زەبەلاحی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمیی “تیۆدۆر رۆزڤێڵت” گەیشتووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چووەتە پاڵ هەردوو کەشتیی “جۆرج ئێچ دەبلیو بوش” و “جۆرج واشنتن”، بەمەش ژمارەیان بووە بە سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگر لە ناوچەکەدا.
ئەم کەشتییە لە 9ـی ئەم مانگەوە و لە وڵاتی سەنگافورەوە بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتووە؛ ئەوەش لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هورمز و سنوورە ئاوییەکانی ئێران لە پەرەسەندن دایە و دەستپێکردنەوەی پێکدادانی نێوان تاران و واشنتن لە ئانوساتدایە، بەپێی راگەیەنراوێکی سوپای پاسداران، تەنیا ئەمڕۆ و دوێنێ زیاتر لە شەش کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەرمین کەوتوون و ئاگریان تێبەربووە.