فەرمانبەرانی گرێبەست وادەڵێن:
“ئێستا بە خۆبەخشیش ناتوانیت کار بکەیت”
964+
کوردستان جەلال
مامەڵەی خۆبەخشی، گرێبەستی و چەندانی دیکە راگیراون و هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە.
فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، “مامەڵەکانی گرێبەستی بە هەموو جۆرەکانییەوە، کرێی رۆژانە، خۆبەخشی، وانەبێژی و لە جێگا دانان راگیراون”.
دەشڵێن، لە هەر شوێنێک لە هەر جێگایەک پێیان وتن دەکرێن بە خۆبەخش یان گرێبەست یان کرێی رۆژانە ئەوە بزان راست نییە تەنیا دەیانەوێت کار بکەیت بێ هیچ ماف و ئیمتیازێک”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بۆ گرێبەست دەبێت گرێبەست هەبێت بۆ کرێی رۆژانە دەبێت فەرمانی وەزیریت هەبێت
بۆ خۆبەخشی دەبێت فەرمانی وەزیریت هەبێت”.