لە ساڵیادی شارە حەیاتەکەدا
هێندەی تەمەنی سلێمانی لە گۆیژە داربەڕوو چێندرا
964+
کوردستان جەلال
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی قۆڵیان لێ هەڵماڵی و بە ئەندازەی تەمەنی شارەکەیان داربەڕوویان چاند.
بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی دەڵێت، لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی وەك فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتیمان هەستاین بە رواندنی 242 نەمامی بەڕوو لە شاخی گۆیژە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بە نیازە هەڵمەتەکە بەردەوامی پێبدات و لەو چوارچێوەیەدا (4000) نەمام دەڕوێندرێت، و دەڵێت، “هەر ئاوەدان بێت شارە حەیاتەکە”.