سەیدسادق
باخچەیەکی منداڵان 240 دار هەنار بوژاندوویەتیەوە
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
باچەیەکی ساوایان یەک پارچە خێر و بەرەکەتە و هەنارەکانی بوون بە داهاتێکی باش بۆ خزمەتی باخچەکە، باخە هەناری باخچەی منداڵانی ئاڵا لەسەیدسادق 240 دار هەناری تێدایە وئەمساڵ زیاتر لەیەک تۆن بەرهەمیان هەبوە.
جۆری هەنارەکە ئەمریکیە دوای رنینی هەنارەکان و فرۆشتنی پارەکەی بۆ خزمەت و پێداویستی بینای باخچەکەیان بەکاری دەهێنن
جگە لەهەنار هەنجیر وپرتەقاڵ و شلک و ترێ و چوالەشیان رواندووە.
ئەحمد خەلیل بەڕێوەبەری باخچەی منداڵانی ئاڵا لەسەیدسادق بۆ 964 وتی، بۆ بەشێک لە وانەکانی ڕۆژانەیان بەرهەمی باخچەکە بەنمونە دەهێننەوە و پێشکەش قوتابیەکان و پێکەوە لێیدەخۆن، تەنانەت لە گەڵای مێوەکانیش یاپراخی بەلەزەتیان بۆ دروست دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی