دۆڵى ئالانە

کەمێک لەمەوبەر، دەنگێکى بەهێز لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران بیسترا

964+

ئاکام غەفور- سۆران

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکانى، ئاکام غەفور پەیامنێرى 964 لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، دەنگەکە لە دۆڵى ئالانە لە سنوورى قەزاى خەلیفان بیستراوە.

چەند کەسێک لە قەزاى خەلیفان بە ئاکامیان وتووە، دەنگى ئەمجارە زۆر بەهێزتر بووە لەو دەنگانەى کە پێشتر بیستراون.

تائێستا لایەنە فەرمییەکانى سنوورەکە هیچ زانیارییەکى فەرمیان لەبارەى دەنگەکەوە رانەگەیاندووە.