لە هەندێک شوێن تاوەباران دەبێت

هەوروهەڵایە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

شۆڕش قادری

هەوروهەڵایە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، لە هەندێک ناوچەی کوردستان بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە دەبێت.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 16.11.2026 ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکانی باکوور لە ئێوارەدا نمەبارانێک دەبارێ، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاواش، ئەگەری تاوە باران و هەورەبروسکە هەیە.

بۆ سبەی سێشەممەش، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبێت و دواتر و لە شەودا کاریگەری نزمە پەستانێکی لاوازی دەریایی سپی ناوەڕاست دەگاتە کوردستان و  سەرەتا نمە باران لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا دەبارێت، کاریگەری ئەو شەپۆلە بۆ رۆژی چوارشەممە درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 21 پلەی سیلیزی

پیرمام: 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی