تۆمەتی نەوتە قاچاغەکەی لەسەرە

چوار رۆژ مۆڵەت بە حیزبوڵا دراوە بۆ چۆڵکردنی جرف ئەلسەخر

ئەحمەد مستەفا

مۆڵەتی چوار رۆژ بە کەتایبی حیزبوڵا دراوە بۆ چۆڵکردنی ناوچەی جرف ئەلسەخر، کە رۆژی هەینی کۆتایی دێت، هەروەها ئەگەری بەکارهێنانی هێزی سەربازی هەیە ئەگەر گرووپەکە ناوچەکە چۆڵ نەکات.

بەپێی سەرچاوە سیاسییەکانی رۆژنامەی مەدا، کەتایبی حیزبوڵا 6 پێگەی لە جرف ئەلسەخر بۆ پاڵاوتن و قاچاخی نەوت بەکارهێناوە، ئەم پێگانە دامەزراوەی ئەلحەکەم، پرۆژەی 190، وێستگەی سووتەمەنی ئەلباج و ئەلباجی باکوور، هەروەها تونێل و تانکەری شاردراوە لەخۆدەگرن.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دامەزراوەی ئەلحەکەم پێشتر بۆ بەرهەمهێنانی چەکی بایۆلۆژی بەکارهاتووە و دواتر بۆ چالاکییەکانی سووتەمەنی و قاچاخ بەکارهاتووە.

لە هەمان کاتدا، زەیدی هێشتا رێگەپێدانی سیاسیی روونی بۆ بەکارهێنانی هێز دژی کەتایبی حیزبوڵا بەدەست نەهێناوە، بەرپرسانیش ئەگەری دەرکردنی گرووپەکە بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ بە بەهێز دەزانن، لەبری روبەڕوبوونەوەی سەربازیی راستەوخۆ.