هاتوچۆی دەربەندیخان:
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان هۆشداری بە شۆفێرانی سنووری قەزاکە دەدات کە تونێلی دەربەندیخان بەمەبەستی پاککردنەوە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دادەخرێت.
جاسم محەممەد، بەرێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00ـی شەو بۆ کاتژمێر 4:00ـی بەرەبەیانی 30-09-2026 تونێلی دەربەندیخان بەمەبەستی پاککردنەوە دادەخرێت و هۆشداری بە شۆفێرانی سنوورەکە دەدات کە رێگای تونێلەکە بەکارنەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ماوە ماوە تونێلەکە بەمەبەستی پاککردنەوە و خزمەتگوزاری دیکە دادەخات و لەحاڵەتی داخستنی تونێلەکەدا شۆفێران دەتوانن رێگای بەرانان بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک و رێگای ناوتاق بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەکاربهێنن.