لە بازاڕی جیهانیی وزە نرخی بەرمیلێک نەوت لەبن 110 دۆلارە
لە بازاڕی جیهانیی وزە
نرخی بەرمیلێک نەوت هاتەوە خوار 110 دۆلار
شۆڕش قادری
لەگەڵ ئاڵۆزبوونی وەزعی ناوچەکە و زیاتربوونی مەترسی سەرهەڵدانەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا نرخی نەوت دابەزی و هەر بەرمیلێک هاتەوە خوار 110 دۆلار.
ئەمڕۆ دووشەممە 2.11.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلار و 6 سەنت دیاریکراوە و بەروارد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەڕێژەی 3.32٪ دابەزیوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 100 دۆلار و 4 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 3.50٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات و چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ئانوساتدایە.