هه‌ولێر
كڕیاران بۆ كۆمپانیای لالاڤ: “شوقه‌مان ناوێ و پاره‌ی خۆمان ده‌وێته‌وه”
رێباز یونس – هه‌ولێر
ئەمڕۆ شەممە 31.10.2026 کریارانی کۆمپانیای لالاڤ لە بەردەم ئۆفیسی سەرەکی لە هەولێر گردبوونەوە و داوای گەڕاندنەوەی پارەکانیان کرد، کە لە ساڵانی 2020 و 2021 بۆ کرینی شوقە بە کۆمپانیاكه‌یان داوه، به‌ڵام ئێستا نه شوقه دیاره و نه پاره‌كه‌شیان ده‌ده‌نه‌وه.
قه‌مه‌ڕ قاسم هاوڵاتییه‌كه له‌وانه‌ی هاتبووه گردبوونه‌وه‌كه و به 964ی وت، پارەمان دایە کە بە دوو ساڵ شوقەمان بۆ تەواو بکه‌ن، ئەمە بوو بە شەش ساڵ کاری تێدا نەکراوە، چەندە نە پارەمان دەدەنەوە و نە شوقەش هەیە.
وتیشی، شه‌ش دەفتەرم (60 هه‌زار دۆلار) داوه، ئێستاش شوقەمان ناوێت و پارەکەمان دەوێتەوە.
مه‌یسون شه‌ریف هاوڵاتییه‌كی دیكه‌یه، كه پاره‌ی داوه بۆ شوقه و ده‌ڵێت، “ئه‌سڵه ئەم پرۆژەیە بوونی نییە و وەهمیە، فاشیلە و موافەقەیان نیە، هەمووی درۆیە”.
ئه‌ویش داوای پاره‌كه‌ی ده‌كانه‌وه و ئاشكراشی ده‌كات، پارێزه‌ری كۆمپانیاكه پێی وتوون “ئەم پرۆژەیە موافقەی نییە”.
ئه‌وانه‌ی هاتبوونه به‌رده‌م نووسینگه‌ی كۆمپانیاكه، ژماره‌یان زۆر بوو، وه‌ك 964 زانیاریی ده‌ستكه‌وت، خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌غدا و به‌سڕه‌شی تێدایه و ساڵانێكه پاره‌یان داوه، به‌ڵام تا ئێستا شوقه‌یان نه‌ك هه‌ر وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو پڕۆژه‌كه هه‌ر بونیاد نه‌نراوه.
دیار حه‌مید هاوڵاتییه‌كی دیكه‌یه و به 964ی وت، “پارەی خەڵکیان بردووە لە ساڵی 2020ـوە و کەس نایه‌ت قسەکمان لەگەڵ بکات، هیچمان ناوێت پارەکەمان بدەنەوە و سیقەمان بەم کۆمپانیایە نەماوە”.
به قسه‌ی دیار، كۆمپانیا پێشنیازی ئه‌وه‌یان بۆ كردوون نیوه‌ی پاره‌كه‌یان بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت، “ئێمە رازی نین، پارەی خۆمانه‌وه و ده‌بێت هه‌موویمان بده‌نه‌وه، ئه‌و پاره‌یه لای بازرگانێكی له‌خواترس بووایه، ئێستا مانگانه قازانجیشی
ده‌دامێ”.
ئه‌و جۆره كێشانه له هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ناوه له كه‌رتی خانووبه‌ره لێره‌وله‌وێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و پاره‌ی هاوڵاتیان ده‌خورێت، تا ئێستا خاوه‌ن چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیش پاره‌یان له هاوڵاتیان وه‌رگرتووه و دواتر خۆیان ون كردووه و پاره‌كه‌یان خواردووه، پڕۆژه‌ش هه‌بووه حكومه‌ت خۆی وه‌ریگرتووه‌ته‌وه و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا