"ماتۆڕی تێدایە هی زەمانی هیتلەریە"
هەرچی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕی کۆن و کلاسیک هەیە نمایش کران
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە لایەنگران و ئارەزومەندانی ئۆتۆمبێل، نمایشی ئۆتۆمبێلی وەرزشی کلاسیک و ماتۆڕسکیل لە شاری بازرگانی ئارام لە هەولێر بەڕێوەچوو.
بارزان سلێمان سەرپەرشتیاری ئیڤێنتەکە بە 964ـی وت، “80 بۆ 90 سەیارە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە هاتوون و چاوەڕێ دەکەین تاوەکو ئێوارە 10 هەزار کەس بێتە ئێرە”.
بەقسەی بارزان سلێمان ئۆتۆمبێل و ماتۆڕی زۆر مۆدێل کۆن لە ئیڤێنتەکە نمایش کراون و وەک خۆی دەڵێت، “ماتۆڕی وای تێدایە، هێ زەمانی هیتلەریە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە هەوڵیان داوە دریف و نمایشی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن، بەڵام رێگەیان پێنەدراوە و چالاکییەکە هەڵوەشاوەتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری