یەک دانەی بە 20 هەزارە
نەعامە بە 45 شەو هێلکە هەڵدێنێ
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەخێوکردنی پەلەوەر وەک مریشک و قاز و مراوی لە کۆنەوە لەناو هاوڵاتیان دا باو بووە، ئێستا هێلکەی نەعامەش زیاد بووە و ئارەزوومەندانی پەلەوەر هێلکەی نەعامە دەکڕن.
هەڵهاتنی هێلکەکە 45 شەو پێ دەچێت، وەک ئەو بەخێوکارەی دەڵێ و ئەگەر بشتەوێ دانەیەک بکڕی و بیخۆی بە 20 هەزار دینارە.
ئەرکان پشتیوان خاوەن هەڵهێنەری هێلکەی نەعامە و بەخێوکاری پەلەوەر بە 964ی وت، ئەو هێلکانە لە هەولێر دەهێنن، بەڵام بنەچەی ئەسلی نەعامەکە ئەفرقی دوو پەنجەیە، هەر هاوڵاتییە و بۆشتێک دەیکڕێت هەیە بۆ خواردن سەری دەبڕێت هەیە بۆ جوانی لە ماڵەوە رایدەگرێت یان بۆ منداڵەکەی دەیکڕێت.
ئەوانەی نەخۆشی دەرونیان هەیە ئارامیان دەکاتەوە ئەم جۆرەیان گەشە کردنیان سەریعە، وە مانگی یەکەم عەلەفیان پێ دەدرێ، دواتر لە پاش مانگی یەکەم هەموو شتێک دەخۆن تەنانەت ئاو خواردنەوەشی بە قوت دانە و هەڵمژینی نییە.
ئەرکان دەڵێ، ئامێری تایبەتمان هەیە هێلکەی هەموو پەلەوەرەکان دادەنێینەوە، لەوانە هەوێردە، قاز، مریشک، بەبەغا، مراوی و کۆتر، وە دەڵی، ئەوەی هێلکە بکات ئێمە دادەنێینەوە لێرە هەوێردە کەمترین کاتی پێویستە بۆ هەڵهێنان، کە ماوەکەی 17 رۆژە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا