"شەڕە ئاویش دەکەن"
200 گەنج بە بەلەم دەریاچەی دوکان دەبڕن
964+
ئەحمەد محەمەد
گەنجانی دوكان و دەورووبەری رۆژانی هەینی بۆ كەیفخۆشی بەبەلەم رێدەكەن و دەڵێن، خۆشی و ناخۆشیشی هەیە و شەڕە ئاویش دەکەین.
پەیامنێری 964 لەگەڵ چالاکیەکە چووەتە لای گەنجەکان و لێیان دەپرسێت کەشەکە چۆنە و کێ دەتوانێت بەشداربێت، ئاراس بەکر کە یەکێکە لە بەشداربووەکان دەڵێت، رۆژانی هەینی گشتگیرە و هەموو کەسێک لە شارەکانەوە دەتوانن بەشداربن، بێگومان ناخۆشیەکەی ئەوەیە کە مۆبایلەکانمان دەکەوێت ناو ئاوەکەوە.
چالاکیەکە گەنج و پیر و منداڵ بەشدارن و بە ئاوی زێی بچوک و چەندین بەلەمی جۆراوجۆر رێدەکەن، دیار نەسڕەدین یەکێکی ترە لە بەشداربوون باسی لەوە کردووە کە مەرجی سەرەکی بەشداربوون زانینی مەلەوانیە، زۆرجاریش دەکەونە ئاوەکەوە و بریندار دەبن
پێداچوونەوە: پەری ساڵح