"دوو کەس دەستگیر کراون"

هێرش کرایەسەر بەشە ناوخۆیی خوێندکارە عێراقییەکانی زانکۆی سمنان

شۆڕش قادری

درەنگانی شەوی رابردوو چەند کەسێک هێرشیان کردووەتە سەر بەشە ناوخۆیی خوێندکارە عێراقییەکانی زانکۆی سمنان لە ئێران.

تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بەوردی نەزانراوە، بەڵام کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە و چەند کاربەدستێکی ئێران و عێراقیش هاتوونەتەسەر خەت.

محەمەد سادق ئەکبەری داواکاری گشتی سمنان دەڵێت، دوو کەس لەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر بەشە ناوخۆییەکە ناسراونەتەوە و دەستگیر کراون، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی دیکەش بەردەوامە و تا نەگەنە ئەنجامی کۆتایی، دەستبەردار نابن.