هەولێر

ئاگر لە شوقەکانى مامۆستایان کەوتەوە

هەولێر

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، ئاگرێکى گەورە لە شوقەکانى مامۆستایانى شارى هەولێر کەوتەوە.

بەپێى دیمەنەکان، ئاگرەکە لە بەشى سەرەوەى یەکێک لە باڵەخانەکانە و دوکەڵێکى چڕى رەش، ئاسمانى شوێنەکەى داپۆشیوە.

تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەیشتوونەتە شوێنەکە، بەڵام تائێستا هیچ لە بارەى زیانەکانەوە نەزاندراون.