هێزە ئەمنیەکان ماڵەوەیان ئاگادر کردووتەوە

گەنجە بێسەروشوێنبووەکەی پردێ گیانی لەدەستدا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەو گەنجەی لە دوکانەکەی باوکیدا لە کاتی دروستبوونی شەڕەکەی پردی بێسەروشوێن بوو گیانی لەدەستدا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق وتوویانە وەرن تەرمەکەی بەرنەوە.

عەمید مازن پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە رێگەی دەنگێکەوە کە بۆ رۆژنامەنوسانی ناردووە دەڵێت، هەمووان بێن بۆ بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک بۆ ئەوەی ئەو زوڵمە بە هەموان بڵێن.

گەنجەکە تەمەنی 16 ساڵە و لە کاتی شەڕەکەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیرکراوە و ئەمڕۆ بە خانەوادەکەیان راگەیاندووە وەرن تەرمەکەی ببەنەوە.

رۆژی 27.09.2026 لە ناحیەی پردێ شەڕ لە نێوان چەکدارانی د*ا*عـ.ـش و هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقدا روویدا و بەهۆیەوە گەنجێکی کورد شەهید بوو گەنجێکیش بێسەروشوێن بوو.

پێداچوونەوە :توانا نەقی