هەینیان کرد بە پشوو

سەرتاشەکانی سلێمانی بە دەنگدان ئیشکردن و پشوویان یەکلاکردەوە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دەنگدانی سەرتاشەکانی سلێمانی کۆتایی هات و دەنگەکانێش جیاکرانەوە ئەو دەنگانەی کە لەگەڵ کارکردنی هەشتی بەیانی تا هەشتی شەو و پشووی هەینی بوون زۆرینەبوون.

دەروون رزگار سەرۆکی سەندیکای کرێکاران لقی سلێمانی بە 964ـی وت، ئێستا ئەم پرۆسەیە تەواو بوو ئەوانیش دەیکەن بە راپۆرتێک و ئاراستەی قایمقامیەتی سلێمانی دەکەن و ئەوان دەبێت بڕیارەکە بدەن و رێوشوێنەکان بگرنەبەر.

ئەوانەی کە دەنگیان دابوو بە پشووی هەینی 409 دەنگ بوون و ئەوانەشێ کە لە گەڵ ئیشکردن بوون لە ەەشت بۆ هەشت 361 دەنگ بوون کە زۆرینە بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی