چەند منداڵ ژنێکی خێزانی چەکدارانی داعش دەردەکەون - وێنە: روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ
دەڵێن، نزیکە لە داخستن
هەزار و 200 عێراقی لە کامپی هۆڵ ماونەتەوە
ئەحمەد مستەفا
عێراق لە رێگەی یاریدەدەری وەزیری کۆچەوە نزیكبوونەوەی داخستنی كەمپی هۆڵی راگەیاند، وە دەڵێ، سەركەوتوبوون لە راستکردنەوەی دەرونی بۆ ئەو 21 هەزار گەڕاوە عێراقییەی لەناو رێکخراوی داعش بوو.
ئەوەش، بەبێ هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی.
كەریم نوری، یاریدەدەری وەزیری كۆچ و كۆچبەران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، كەمپی هۆڵ لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا بۆمبێكی كاتییە، ئێستا ژمارەی ئاوارەكانی عێراقی كە لە كەمپی هۆڵدا ماونەتەوە نزیكەی هەزار و 200 كەسە، كە ژمارەیەكی كەمن.
ئەو وتی، 21 هەزار كەس گەڕێنراونەتەوە ناوچەكانی رەسەنی خۆیان لە عێراق، هەروەها هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی لەو ناوچانە تۆمار نەكراوە كە گەڕێنراونەتەوە بۆیان، ئەمەش سەركەوتنی ئێمە لە چاكسازی كۆمەڵایەتی و دەروونییان پشتڕاست دەكاتەوە.
کەریم نوری دەڵێ، رێکخراوەکان هاندانی وڵاتان دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیەکانیان لە کامپەکە، وەك ئامادەكارییەك بۆ داخستنی كەمپەكە بۆ هەمیشەیی، لە هەنگاوێكدا كە رەنگدانەوەی پەرەسەندنی بەرژەوەندی نێودەوڵەتییە بۆ تەحەددای مرۆیی و ئەمنیی.
پێش گۆڕانکارییەکانی سەرەتای ساڵی 2026، ژمارەی دانیشتووانی کەمپەکە نزیکەی 23 هەزار کەس بوو، بەڵام دوای کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن حکومەتی نوێی سووریاوە، دۆخی کەمپەکە بە تەواوی گۆڕا، ئێستا ژمارەیەک کەم ئاوارە یان خێزانە داعشەکانی لێ ماوەتەوە.