یەکێک لە چالاکییەکانی ماڵی میوزیکی زەهاوی - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
نا بۆ جەنگ، بەڵێ بۆ ئاشتی
هەژار زەهاوی و شوان عەتوف کارێکی هاوبەش کۆی کردوونەتەوە
ئەحمەد مستەفا
زەهاوی میوزک هاوس لە بڵاوکراوەیەکدا کە بۆ 964 یان ناردووە، دەڵێ ئێوارەیەکی میوزیکی “منداڵانی سەرزەمین” بەڕێوەدەبەن و ئەمجارەش شوان عەتوف-یان لەگەڵە.
کاری نوسین و دەرهێنانی هونەری ئێوارەی میوزیکییەکە، لەلایەن هونەرمەندی دیاری کورد، شوان عەتوف بۆ دەکرێ، هەروەها وەک هەمیشە هەژار زەهاوی، دەرهێنانی میوزیکی بۆ دەکات.
بەهەرسێ زمانی کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی، بە بەشداری گۆرانی بێژ و ئەکتەری عێراقی “نۆڤا عیماد” و ئەکتەری کورد “ئەژین حەسەن” لەگەڵ موزیکەژەنە بەهرەمەندەکانی سلێمانی ئێوارە میوزیکییەکە بەرەمەکانی خۆی پێشکەش دەکات.
زەهاوی میوزیک هاوس دەڵێ، ئەم موزیکاڵە هەڵوێستەیەکە بەرامبەر ئەو تەمی شەڕەی سەرزەمینی گرتوەتەوە و قسەی کۆنسرێتەکە دەبێت بە ووشە و پێرفۆرمانس و میوزیک، (نا) بۆ جەنگ (بەڵێ) بۆ ئاشتی.
بڕیارە رۆژی شەممە 26.9.2026 کاتژمێر 7:00ی ئێوارە، لە تەلاری هونەر لە سلێمانی زەهاوی میوزیک هاوس ئێوارە میوزیکییە بەڕێوەبەرێت، تکت لەم شوێنانە بەردەست دەبێت، ئایڤی ریسۆڕانت، داریۆ کافێ، جان کافێ و مێترلاند کافێ.
پۆستەری ئێوارە میوزیکییەکە