دیمەنێک لە دراوی عێراقی
بچن بۆ لایان
سلێمانی و گەرمیان پارەی گەنمی 2025 یان راگەیاند
ئەحمەد مستەفا
سایلۆکانی گەرمیان و سلێمانی رەسیدیان راگەیاند و نزیکەی 22 ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2025 لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان دابەشدەکرێ.
سایلۆی سلێمانی “پیرەمەگروون” رایگەیاندووە کە جوتیارانی وەرزی 2025 کە گەنمیان رادەست کردووە، دەتوانن سبەی یەکشەممە سەردانی هۆبەی ژمێریاریی سایلۆکە لە ناحیەی پیرەمەگروون بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان بەپێی پسوولەی ژمارە 1331.
سایلۆی سلێمانی جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە خاوەن گەنم یان نوێنەری یاسایی بە وەکالەتی دادنووسی دەبێت ئامادە بێت و کارتی نیشتمانی پێ بێت، و چەک بە کەسی تر نادرێت.
هەروەها سایلۆی گەرمیان دەڵێ، سبەی یەکشەممە چەکی بانکیی جووتیاران دابەش دەکرێت و داوا لەو جووتیارانە دەکات کە گەنمیان رادەستکردووە و پسوولەکانیان لە 745 تاوەکو 1014یە، سەردانی سایلۆکە بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.