شارەوانی "ناچارین ئیفرازکردنەکە تەواوبکەین"

سەرەڕای ناڕەزایی جوتیاران زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەشتی شارەزوور دەدرێتە فەرمانبەران

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە دەرەوەی شارەوانی شارەزوور ژمارەیەک جوتیار کە ساڵەهایە  کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لەسەر ئەو زەویانە دەکەن کە لە باپیرانەوە بۆیان ماوەتەوە گردبوونەتەوە و ناڕازین لە دابەشکردنی زەویەکانیان بەسەر فەرمانبەران، بەڵام لەناو شارەوانی سەرەڕای پێزانین بەوەی کە دابەشکردنی ئەم زەویانە زیانێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵی دەگەیەنێت بەڵام ناچارییەک بۆ دابەشکردنەکە لە سەرووی خۆیانەوە رووی تێکردوون و سەرکۆ شارەوانیش دەڵێت “قەرەبووی جوتیاران دەکرێتەوە”.

هەروەکو بڕیاری بۆ دەرچووە رێژەی قەرەبووکردنەوەکە 2٪ و 3٪ بەڵام جوتیاران ئەوەش رەتدەکەنەوە و دەڵێن باشترین کارێک حکومەت بیکات دەست لێنەدانی زەویەکانیانەك چونکە یەکێک لە جوتیاران دەڵێت “زەویەکان بە کەڵکی شوێنی نیشتەجێبوون نایەن”.

لایخۆشییەوە، سالار ئەحمەد رەشید، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور دوو جۆر راستی بۆ 964 ئاشکرا دەکات، یەکەمیان ئەو زەویانە لە رەسەندا موڵکی شارەوانین و دووەمیشیان لەسەرووی خۆیانەوە فەرمانیان پێکراوە بۆ دابەشکردنەکەو ئەوانیش ناچاری بڕیاری سەرووی خۆیان جێبەجێ بکەن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن