مەسعود پزیشکیان:

“بە شەڕ و گەماڕۆ دەیانهەوێ ناکۆکی و پشێوی لەناو وڵاتەکەمان دروست بکەن”

شۆڕش قادری

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، دوژمنەکانیان دەیانهەوێ بە شەڕ و گەمارۆ، ناکۆکی و پشێوی لەناوخۆی وڵاتەکەی دروست بکەن.

پزیشکیان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە کاربەدەستانی وڵاتەکەی رایگەیاند، “دوژمنەکانمان دەیانهەوێ لەڕێی شەڕ و گەمارۆکان، ناکۆکی و پشێوی لەناوخۆی وڵاتەکەمان دروست بکەن، ئێمەیش بە یەکڕیزی و یەکپارچەیی هەموو پیلانەکانیان پوچەڵ دەکەینەوە”.

ئەم قسانەی پزیشکیان لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێکە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەریهەڵداوەتەوە و دۆخی ئابووری ئێرانیش لەوپەڕی خراپیدایە، بەهای تمەن رۆژبەڕۆژ دادەبەزێ و نرخی کاڵا و پێدوایستییە سەرەکییەکانیش لەو وڵاتە گرانتر دەبن.