نێچیرڤان بارزانی:
قۆناغێکی نوێ هاتووە و کاتی چارەسەرکردنی کێشەکانە
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند عێراق پێی ناوەتە قۆناغیکی نوێوە و کاتی ئەوە هاتووە سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن.
نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی “رۆژی سەروەریی” لە بەغدا بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان رایگەیاند، “به كۆتاييهاتنى ئهركى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتى له عێراق، ئەمڕۆ دەچینە قۆناغێکی نوێوە، قۆناغی بڕوابەخۆبوون و پشتبەستن بە توانا نیشتمانییەکانمان، چاومان لەوەیە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمهریکا و وڵاتانی هاوپەیمان، لە پێداویستییەکانی شەڕی دژی تیرۆرەوە، بگوازرێتەوە بۆ هاوبەشییەکی درێژخایەنی هاوسەنگ لە بوارەکانی ئهمنى، ئابووری، وەبەرهێنان، وزە، پەروەردە، تەکنەلۆژیا و دیپلۆماسیدا.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی وتارەکەیدا وتی: کاتی ئەوە هاتووە تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ناو ماڵی عێراقی، لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداوه تا پرسی چەک و مافی سەرجەم پێکهاتەکان، لەسەر بنەمای دەستوور و بە ئیرادەیەکی نیشتمانیی عێراقییانە چارەسەر بکەین، نەک رێگە بدەین ببنە قەیرانی بەردەوام بۆ نەوەکانی داهاتوو.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە بۆ هەر هەنگاوێک کە سەروەریی، ئاسایشی و سەقامگیری عێراق پتەوتر بکات، هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەمیشە هاوکار و پشتیوان بێت.