"پارێزگاکەمان لە عێراق دادەبڕین"
سەرۆکی ئەنجومەنی میسان هەڕەشە لە حکومەتی عێراق دەکات: سێ رۆژ مۆڵەتتان هەیە
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
مستەفا دەعیر، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان، هەڕەشەی تووند لە حکومەتی عێراق دەکات و دەڵێت، “سێ رۆژ مۆڵەتتان هەیە دەروازەی شەیب بکەنەوە، ئەگەرنا پارێزگای میسان لە عێراق دادەبڕین.”
چەند رۆژێک لەمەوبەر حکومەتی عێراق دەرەوازی شەیبی لە میسان داخست بۆ پێداچوونەوە بە ئاسایشی دەروازەکە و دانانی کەلوپەلی تەکنەلۆجی بۆ رێگریکردن لە گواستنەوەی ماددەی قاچاخ.
دەروازەی شەیب یەکێکە لە دەروازە سەرەکییەکان کە سنووری بە ئێرانەوە هەیە و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان دەڵێت: خەڵکی سنوورەکە بەهۆی داخستنی دەروازەکەوە بێکاربوون.
مستەفا دەعیر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی وەک دوا وادە بۆ بەغدا دیاریکرد کە دەروازەکە بکاتەوە، ئەگەرنا “پارێزگای میسان لە عێراق دادەبڕین بە راگەیاندنی یاخیبوونی مەدەنی و داخستنی سەرجەم رێگاوبانەکانی سنووری میسان.”
لە 12ـی مانگی رابردوو عەلی زەیدی فەرمانی داخستنی دەروازەکەی دا بە گومانی ئەوەی ئێران لەو سنوورەوە دازمەراوە نەوتییەکانی سعودیەی بە درۆن بە ئامانجگرتبێت.