باڵەخانەی هاتوچۆی سلێمانی _ وێنە: 964
لە هاتوچۆی سلێمانییەوە
ئاگاداریی نوێی هاتوچۆ بۆ شۆفێرانی تاکسی و ماتۆڕسکیل
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ شۆفێرانی تاکسی و هاوڵاتیانی خوازیاری مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیل بڵاوکردەوە.
بەپێی ئاگادارییەکە، شۆفێرانی تاکسی لە کاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، دوای ئەنجامدانی لیژنەی پزیشکی، دەبێت راستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکەن بۆ ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوان و وەرگرتنی ئەستۆپاکی.
هەروەها ئەو شۆفێرانەی مۆڵەتی تاکسییان نییە و خوازیاری وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری تاکسین، دەبێت سەرەتا لە بەشی مۆڵەت نوسراویان بۆ لیژنەی پزیشکی وەربگرن.
لە هەمان کاتدا، خوازیارانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیل دەبێت سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری بکەن و فۆڕمی پێویست پڕبکەنەوە، کۆتا بەرواری پڕکردنەوەی فۆڕمەکە 10.10.2026 دیاریکراوە.