گه‌شته‌كانی هه‌ولێر و مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان ده‌ستیپێكرد
ئايا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌گوازرێته‌وه؟
رێباز یونس
ئه‌مڕۆ ئێواره فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی سه‌لامی عومانی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و یه‌كه‌م گه‌شتی نێوان هه‌ولێر و عومان ده‌ستیپێكرد.
له پێشوازی فڕۆكه‌كه‌دا وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان ئانۆ جه‌وهه‌ر و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌فین دزه‌یی ئاماده‌بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ئه‌حمه‌د وشیار، به 964ی راگه‌یاند، سەرەرای هەبوونی ئالۆزی لە ئاسمانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست، بە خۆشحاڵییەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیمان كرد لە فڕۆكه‌یه‌كی هێلی سەلامی نیشتمانیی سه‌ڵته‌نه‌ی عومان.
وتیشی، لە هەفتەیەکدا دوو جار گەشتەکان ئەنجام دەدرێن لە رۆژانی یەکشەممه و چوارشەممە، ئه‌مه‌ش وا دەکات دەرفەتی گەشتکردن بۆ گەشتیاران له نێوان هه‌ردوولا بێته پێشه‌وه.
له باره‌ی ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له شوێنی ئێستای، 964 پرسیاری له به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه كرد، ئه‌ویش به پێكه‌نینه‌وه رایگه‌یاند هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته نییه و وتیشی، “ئه‌گه‌ر ئێوه شتێكتان زانی پێم بڵێن”.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا