گەرمیان کەمترینى لێ تۆمار کراوە

لە هەشت مانگدا 89 کەس لە کوردستان خنکاون و هەولێر لە پێشەنگدایە


وریا فەتاح

لە ماوەی هەشت مانگی رابردووی ئەمساڵدا، رووداوەکانی خنکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوک ئامارێکی مەترسیداریان تۆمارکردووە، بە جۆرێک ئاوەکان بوونەتە هۆی مەرگی 89 کەس.

بەپێی ئەو ئامارە فەرمییانەی کە 964 لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانییەوە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەستیکەوتووە، لە رێکەوتى (1.1.2026 تا 1.9.2026)، 89 حاڵەتی خنکان تۆمارکراون. ئامارەکان دەریدەخەن کە هەولێر و کەرکوک پشکی شێری ئەم کارەساتانەیان بەرکەوتووە و زۆرترین خنکانیان تێدا بووە، لە بەرامبەریشدا ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین کەمترین حاڵەتیان لێ تۆمارکراوە.

ئاماری پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
لەسەر ئاستی پارێزگاکان، هەولێر بە جیاوازییەکی زۆر لە پێشەنگدایە و زۆرترین خنکانى تێدا تۆمارکراوە:

پارێزگای هەولێر: 21 حاڵەت
پارێزگای کەرکوک: 16 حاڵەت
پارێزگای دهۆک: 9 حاڵەت
پارێزگای سلێمانی: 8 حاڵەت
پارێزگای هەڵەبجە: 5 حاڵەت

ئاماری ئیدارە سەربەخۆکان:
سەبارەت بە ئیدارە سەربەخۆکانیش، کە زۆربەیان ناوچەی شاخاوی و گەشتیارین زاخۆ زۆرترین حاڵەتى تێدا تۆمارکراوە:

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 11 حاڵەت
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: 10 حاڵەت
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین: 5 حاڵەت
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 4 حاڵەت