بەرز بووەتەوە

نرخى نەوت 101 دۆلار تێپەڕاند

964+

وریا فەتاح

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و 101 دۆلارى تێپەڕاند، گرژییە ناوچەیەکانیش هۆکارى بەرزبوونەوەکەن.

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش چەند دۆلارێکی دیکەی لێبووەوە، هەر بەرمیلێک لەسەروو 102 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 6.10.2026،  لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە،  نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 101 دۆلار و 01 سەنت دیاری کردوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 0.64٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتى خاوى تەکساس بە 89 دۆلار و 92 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.49٪ بەرز بووەتەوە.

گرژییە ناوچەییەکان و بەتایبەت دۆخى یەمەن و گەروى بابلمەندەب، هۆکارێکى سەرەکى بەرزبوونەوەى نرخەکەن. ئەوە جگە لە گرژییەکانى گەرووى هورمز.