بە کارتی ژمارە 4

ئەمڕۆ لە 36 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەخت لە 36 بەنزینخانە سەرە بۆ ئەو بەنزینە هەرزانە دەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2.9.2026 بەنزینی نۆرماڵی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک دابەش دەکەن.

بەنزینەکە بە کارتی ئەلیکترۆنی ژمارە 4 دەدرێت و هەر ئۆتۆمبێلێک تەنیا 40 لیتری پێدەدرێت.

لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە دانراوە؛

ئەمڕۆ لە 36 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت