لە راپەڕین

هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، هەڵمەتێکی نەمام چاندن بە بەشداری کۆمەڵێک بەرپرسی حکومی و حزبی لە مۆنۆمێنتی راپەڕین بەبۆنەی رۆژی ژینگەی راپەڕین بەڕێوەچوو.

لە هەڵمەتەکەدا قادر ئەبوبەکر، جێگری سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، حسێن مەحمود، قایمقامی رانیە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکومی و حزبی بەشداربوون.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەڵێت، “هەڵمەتەکە بەبۆنەی رۆژی ژینگەیی راپەڕینەوە دەستیپێکرد و ئامانج لێی خزمەتکردن و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەییە.”