کەسێک برینداربوو و زیانەکان زیاتر ماددین

لەبەردەم کەمپی زانکۆی سلێمانی چەند ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لەبەردەم کەمپی زانکۆی سلێمانی چەند ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا و کەسێک برینداربوو.

رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا روویداوە، سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی سلێمانی بە 964ـی وت، لەسەر رێگای سلێمانی بۆ تاسڵوجە، بەدیاریکراوی بەردەم کەمپی زانکۆی سلێمانی چەند ئۆتۆمبێلێک پێکیانداداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکە تەنیا کەسێک برینداربووە و زیانەکان زیاتر ماددین.

تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بەدەقیقی نەزانراوە و تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری