سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ 964:

“ئەمساڵ کوردستان موچەی خۆی لە بە‌غدا وەرگرتووە”

دیلان محەمەدجەزا – هەولێر

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ تا ئێستا کوردستان موچەی خۆی لە بە‌غدا وەرگرتووە و چاوەڕێین تا کۆتایی ساڵ بەردەوام بێت.

لە پەراوێزی دیداری مێری ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باسی موچە و بودجەی بۆ مایکی 964 کرد و دەڵێت، “لەگەڵ حکومەتی تازەی عێراق ئەزموونێکی تاڕادەیەک سەرکەوتوومان هەیە بۆ ساڵی 2026  و لەوەتەی ئەو حکومەتە دەستبەکاربووە، هەموو مانگێک هەرێم لەگەڵ عێراق موچەی خۆی وەرگرتووە و چاوەڕوانیم ئەوەیە کە تا کۆتایی ساڵ، هەموو موچەکان بگاتە هەرێم”.

باسی لەوەش کرد، هەر دوو حکومەتی فیدڕال و هەرێم تێگەیشتنیان بۆ ئەوە هەیە کە موچەی موچەخۆرانی هەرێم بکرێتە بەشێک لە موچەی بانکی عێراق و بەهەمان پێوەر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

دەربارەی دامەزراندیش ئامانج رەحیم دەڵێت، هەر تەرخانکراوێکی دارایی لە بودجەی عێراق دابنرێت، هەرێمی کوردستانیش بەڕێژەی خۆی لێی بەهرەمەند دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری