دوای دوو رۆژ

سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئازادکرا

میلاد جەلال – گەرمیان

سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، دوای دوو رۆژ لە لە دەستگیرکردن ئەمڕۆ ئازادکرا، پێشتر بەهۆی دەستگیرکردنی ناوبراوەوە لقەکەکەیان سەرجەم چالاکیەکانیان راگرت و قوفڵیان لە دەرگاکەیاندا.

دوو رۆژە عەدنان شێخ محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لەسەر سکاڵای شۆفێرەکانی ھێڵی سەیدسادق – کەلار دەستگیرکرابوو.

پێشتر، ئازاد عەبدولرەحمان ئەندامی لقەکە بە 964ـی وت، بە پێی یاسا دەبێت ئەو شۆفێرانا مۆڵەتی هەردوو سەرەکەیان هەبێت بەڵام ئەوان مۆڵەتی یەکسەریان هەیە و بۆیە رێگرییان لێکراوە.

وتیشی، ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار کێشەکە چارەسەر نەکات و سەرۆکی لقی سەندیکا ئازاد نەکرێت ئەوا رێکاری مەدەنی دیکە دەگرنەبەر و بە هەموو شێوەیەک ئیش و کارەکانیان رادەگرن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا