70 کەپر ئامادەکراوە بۆ خاوەنکارە دەستییەکان و بەرهەمە خۆماڵییەکان
لە فێستیڤاڵی “قوڕاو”ـی دەڤەری پشدەر چیت دەوێ هەیە
دەریا محەمەد – راپەڕین
بە ئامانجی گرینگیدان بە خواردنی کوردەواری قوڕاو و بە براندکردنی یەکەمین فێستیڤاڵی قوڕاو لە دۆڵی شەهیدانی ناحیەی سەنگەسەر بەڕێوەدەچێت و تا پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەکە کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوەدەچن و بە پێی وتەی رێکخەرانی فیستیڤاڵەکە 70 کەپر ئامادەکراوە بۆ خاوەنکارە دەستییەکان و بەرهەمە خۆماڵییەکان، چالاکی ئەسپسواری یارییە کوردییەکان، سەفاری، میوزیک و شەومانەوەش بەشێکی ترن لە فیستیڤاڵەکە.
فاتیمە عەلی دانیشتووی قەڵادزێیە و بە قوڕاو، سەروپێ و کاری دەستی بەشدارە لە فێستیڤاڵەکە کردووە بۆ 964 قسەی کرد و وتی، بەدەستی خۆم هەموو خواردنەکانم ئامادەکردووە و هەندێک بابەتی ئەکسێسوارات و چنینیشم هێناوە هەر لەناو کەپرەکەی خۆمدا هەموویان دەفرۆشم، جلە کوردییەکانی بەریشی بە دەستووری پشدەری دوورابوون.
شادان نوردەین یەکێکی دیکەیە لە بەشدارانی فێستیڤاڵەکە و شیرینی دەفرۆشیت و دەڵێت، هەموو جۆرەکانی شیرینی لەماڵەوە دروستدەکەم و هاوسەرەکەشم زۆر هاوکارمە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر