گۆشتى سوور لە سەربڕخانەیەک
حكومه‌تی عێراق بڕیاری دا
گومرگ له‌سه‌ر گۆشت و مریشک و هێڵكه هه‌ڵگیرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، سەرۆک وەزیران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێنمایی ده‌ركرد به دواخستنی وه‌رگرتنی رسوماتی گومرگی و باجی سەر هێلکە و مریشک و بەرهەمه‌كانی گۆشتی زیندووی هاوردەکراو.
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئەم رێوشوێنە ئامانجی پاڵپشتی سەقامگیری بازاڕی ناوخۆیی و دڵنیابوونە لە بەردەستبوونی ئەم کاڵا سەرەکییانە بە نرخێکی گونجاو بۆ هەموو هاوڵاتیان.
ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراق دوای ئه‌وه دێت، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزكرایه‌وه بۆ 152 هه‌زار بۆ هه‌ر 100 دۆلار، ئه‌مه‌ش شڵه‌ژانی له بازاڕ دروست كرد و نیگه‌رانی لای هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل دروست كرد.