نوێی دەکەنەوە
10 هەزار دار ئومێدی بوژانەوەی دارستانە دەستکردەکەی رانیەن
فەرمان مەلا حەسەن – رانیە
هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی دارستانی دەستکردی راپەڕین دەستی پێکرد،لە قۆناغی یەکەم خەزانێکی ئاو دروست دەکرێت، دواتر نەمامی جۆراوجۆر دەچێندرێن.
بڕیارەکە وایە حکومەت خەڵک و رێکخراو هاوکاریان بن، 10 هەزار دار بچێنرێ لەوێ.
هۆشەنگ ئاکۆیی بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی راپەڕین بە 964ی راگەیاند، پاککردنەوەی دارستانەکە دەستی پێکردووە، ئەمڕۆش کۆنکرێتی ژێر خەزانی ئاو تێ دەکەین کە بڕی 300 هەزار لیتر ئاو دەگڕێت.
خەزانەکە بۆ ئەوەیە هەموو ئەو نەمامانە ئاو بدەن کە لە پایز و بەهاری داهاتوو دەیانچێنن.
هۆشەنگ وتی، پلانی چاندنی 10 هەزار نەمامی جۆراوجۆرمان هەیە لە شوێنی دارە وشکبووەکانی دارستانەکە، هەروەها بەڵێنی پاراستنی دارستانەکەش دەدەین لە دەست بە سەرداگرتن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا