بەهۆی خۆپیشاندانەوە

بەشێک لە ئەوروپا شەوێکی سەخت چاوەڕێیان دەکات

بڵند عەلی – بەریتانیا

ئەمڕۆ بە ئەمشەویشەوە شەوێکی سەخت چاوەرێی فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەشێک لە وڵاتان دەکات بەهۆی فروانبوونی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانەوە.

فەرەنسا 70 هەزار پۆلیس و هێزی ئەمنی بڵاوەپێکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندەران و لە ئەڵمانیاش هەرچەند دۆخەکە هێوەرترە بەڵام لە 23 شار خۆپیشاندان هەیە.

بەهۆی یادی هەڵەوینیشەوە مەترسی زیاتر دروست بووە و ئەگەری هەیە بەهۆی گۆڕینی دەموچاو و بەستنی ماسکەوە ئەگەر هەیە کە زیاتر ئاژاوە بنرێتەوە.

ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە هەریەک لە فەرەنسا و ئەڵمانیا وئیتاڵیا و ئەلبانیا و بەلجیکا و ئیسپانیاشی گرتووەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی