بووه به چه‌ند؟
زێڕ گرانتر بووه و كێشه‌ی بۆ بووک و زاواكان دروستكردووه
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
نرخی زێڕ له بازاڕی كوردستان گران بووه، به جۆرێك له ماوه‌ی 10 رۆژدا 50 هه‌زار دینار هاتووه‌ته‌سه‌ر هه‌ر مسقالێك.
فه‌هد فایه‌ق له بازاڕی هه‌ولێر به 964ی وت، وه‌زعی نرخی زێڕ له باشی و خراپیدایه، بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌یانه باشه و بۆ ئه‌وانه‌ی زێڕیان نییه و ده‌یانه‌وێت بیكڕن، خراپه.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، ده‌ڵێت، گرانبوونی زێڕ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌مكردووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن بڕی 5 تا 20 مسقاڵ زێر بۆ بووك ده‌كڕن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێی وایه 10 مسقال زێڕی ئێستا، به قه‌ده‌ر 20 تا 25 مسقالی ساڵانی پێشوو له رووی نرخه‌وه جیاوازی هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا